ئاب 28, 2024 09:20 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند داواکاری ئۆکراینیا لە ڕۆژئاوا بۆ کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی "سێبەری باهۆز"ی ئینگلیزی بەدژی مۆسکۆو سێن پێترزبۆرگ بەواتای باج خوازی و یاری کردنە بەئاگر.

سیرگئی لاورۆڤ"ی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە ئەو کارە باج خوازیەو هەوڵێکە لەلایەن ڕۆژئاواوە تاکوو وا بنوێنێ کە بەردەگرێ بە پەرەسەندنی بارگرژیەکان بەڵام لەڕاستی دا وانیە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی وتووێژ سەبارەت بە ئەگەری کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی سێبەری باهۆز لەلایەن ئۆکراینیاوە بەئامانجی هەڵکوتانە سەر قوڵایی خاکی ڕوسیا یاری کردنە لەگەڵ ئاگرو ڕۆژئاوا بە نیازی بەرگرتنە لە هاوبەشی ئۆکراینیا لە وتووێژی ئاشتی و ئەو وڵاتە بەهیوای شکست دانی ڕوسیا دەخاتە سەر ڕێبازی بارگرژی.

ناوبراو وتی بێتوو ڕۆژئاوا بەنیازی ئاشتی بێ لە ئوروپا دەبێ بەبێ هیچ بەرمەرجێک بێتە سەر مێزی وتووێژو هاوکات مۆسکۆش دوکتورینی خۆی لەپەیوەند لەگەڵ کەڵکوەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی ڕوون دەکاتەوە.

 وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەدرێژەی گوتارەکەی دا وێڕای ئاماژە بە دۆخی هەنووکەی ڕۆژئاوا لە ئاسیاش وتی هێندێک لە لایەنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین نایانهەوێ ئەو شەرە تا گۆڕانی حکومەت لە ئەمریکا تەواو بکەن و چەکدارانی زایۆنیست خەڵکی غەزە بە چەکدار دەزانن و کەسانی سەرووی سێ ساڵ تەمەن بە تیرۆریست دەزانن و ئەوەش کارێکی سامناکە.

سەرپەیڤ