ئوکراین: دەستمان گرتووە بە سەر ١٠٠ گوندی ناوچەی کۆڕسکی ڕووسیا
فەرماندەری سەربازیی سوپای ئوکراین بانگەشەی کرد ؛ سوپای ئوکراین ئێستایش هەر بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانیدا لە ناوچەی کۆڕسک.
کاربەدەستێکی باڵای سەربازیی سوپای ئوکراین بانگەشەی کرد کە هێزەکانی سوپای ئوکراین ئێستایش هەر خەریکی پێشڕەوین لە ناوچەی کۆڕسک و تا ئێستا دەستیان گرتووە بە سەر سەد گوندی ئەم ناوچەیەدا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کرنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ژماری زیانی هێزی ئوکراینی لە دەسپێکی هێرشیان بۆ سەر کۆڕسک گەیشتۆتە کوژرانی زیاتر لە ٥٨٠٠ کەس و تیاچوونی ٧٢ تانک، ٣٨٣ زرێپۆش، ٥٨ ترۆمبیلی سەربازهەڵگر و یازدە سەکۆی چەنکارەی مووشەکهاوێژ.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ هێزی ڕووسی هەوڵەکانی هێزی ئوکراینی بۆ پەلاماردانی چەن شارۆچکەیەکی ناوچەی کۆرسکیان بەرپەرچ داوەتەوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی ئوکراینی کوژراون و چواردە کەرەستەی جەنگیی ئوکراینیش تیاچوونە.