ئیستۆلتێنبێرگ: هەروا بەردەوام دەبین لەسەر پاڵپشتی سەربازی لە "کی یف"
ئاب 29, 2024 11:39 Asia/Tehran
سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئه نجومه نی ناتو لەگەڵ ئۆکڕاینیا ڕایگەیاند کە دیسانەوە پێداگری دەکەم کە یارمەتیە سەربازیەکانی خۆمان بۆ ئۆکراینیا پەرە پێ دەدەین.
ئه نجومه نی ناتۆو ئۆکراینیا دوێنێ چوارشەم و لەدوای پەلاماری ئاسمانی تۆڵەگرانەی ئەمدوایانەی ڕوسیا بۆسەر بنکە سەربازیەکانی ئۆکراینیا کۆبۆوە.
ینس ئیستۆلتێنبێرگی سکرتێری گشتی ناتۆ وتی ئۆکڕاینیا هەمووکات هەروا درێژە دەداتە پێوشوێنگرتنی مووشەکەکانی ڕوسیاو بەڵام دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ پارێزگاری لە بەرگری خۆی پێویستی بە یارمەتی چەکەمەنی و پاڵپشتی زۆرترە.
ناوبراو وتی ئەمڕۆ دیسانەوە پێداگری دەکەین کە ئێمە پەرە دەدەینە یارمەتیە سەربازیەکانی خۆمان بۆ ئۆکراینیا، چونکە دەبێ درێژە بدەینە دانی جبەخانەو چەکەمەنی پێویستی ئەو وڵاتەو ئەوەش بۆ توانای ئۆکڕاینیا لەپێناو مانەوەی لە خەبات دا زۆر گرینگە.