ئاب 29, 2024 10:16 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هێرشی ئوکراین لە میحوەری کورسکی بەرپەرچ داوەتەوە.

لە بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیادا هاتووە: لە شەو و رۆژی ڕابردوودا، یەکینەکانی یەکەی باکور، هەشت پەلاماری گرووپە هێرشبەرەکانی ئوکراین لە گردووپەڕی شارۆچکەکانی بورکی، کوینیوا، کریمیانویەو مالایا لوکنیایان بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا؛ پێنج کەس لە سوپای ئوکراین لە میحوەری کورسک خۆیان تەسلیم کرد، لە ماوەی٢٤کاتژمێری ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی ئوکراین لە میحوەری کورسک ٣٨٠ هێزی سەربازی و سی ترۆمبیلی زرێپۆش لەوaن تانکێکیان لەدەست دا.

لە دریژەی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دا هاتووە: لە شەڕی میحوەری کورسک، هێزە چەکدارەکانی ئوکراین تائێستا نزیک بە حەوت هەزار چەکدار و حەفتاو چوار تانکیان لەدەست داوە.

ئوکراین بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەو چەکئامیری بەڕێکراو و یارمەتییە هەواڵگرییەکان لەلایەن رۆژاواوە لەم دواییەدا پەلامارێکی بەرفراوانی بۆسەر کورسک لە رووسیا دەس پێکردووە.

سەرپەیڤ