ئاب 29, 2024 11:20 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەنووکە لە دۆخێکی ترسناک دایە پێداگریشی کرد کە ئەو دۆخە ئاکامی هەوڵی ئەمریکایە بۆ پاراستنی ڕۆڵ و کاریگەری خۆی لە ناوچەیه.

"ماریا زاخاروا"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ڕایگەیاند کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەنووکە لە دۆخێکی ترسناک دایەو ئەو دۆخەش بەهۆی پەرەگرتنی بارگرژی کۆنتڕۆڵ هەڵنەگر دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێکی گەورە.

ئەو کاربەدەستە ڕوسیایە هەروەها وتیشی هۆکاری سەرەکی پەرەگرتنی دۆخی مەترسیداری هەنووکە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پەیوەندی هەیە بە کێشەی چارەسەر نەکراوی نێوان زایۆنیستەکان و فەلەستینیەکان و بێدەسەڵاتی کۆمەڵگەی جیهانی لە ڕاگرتنی خوێنڕێژی بێ وێنە لە کەرتی غەزە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەوەش بۆتە هۆی دژوارتربوونی یەگجار زۆری دۆخی سیاسی - سەربازی لە سەرانسەری ناوچەکە، بەتایبەت لە ناوچە سنوریەکانی نێوان خاکی داگیرکراوو لوبنان و بەرزایەکانی گولانی داگیرکراو و ئاوەکانی دەریای سوورو گه رووی  بابولمەندەب. 

ناوبراو هاوکات وتی لە زۆرلایەنەوە دۆخی ترسناکی هەنووکە ئاکامی هۆگری ئەمریکا بوو، بۆ پاراستنی زاڵخوازیەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

سەرپەیڤ