منداڵانی ئینگلیزی خەمۆکترین منداڵانی ئوروپان
ئەنجوومەنی منداڵانی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە ڕێژەی شادومانی مێرمنداڵانی ١٥ ساڵ تەمەنی ئەو وڵاتە لەبەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە ئوروپا لەسەرجەم وڵاتانی ئەو کیشوەرە کەمترە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی گاردیەن ئەنجوومەنی منداڵانی ئینگلیزی ڕایگەیاندوە کە بەپێی توێژینەوەیەکی بەراوردکردن ؛ ڕێژەی ڕەزامەندی مێرمنداڵان لە ٢٧ وڵاتی ئوروپا ڕوون بۆتەوە کە لە ئینگلیز سەدی ٢٥ لە منداڵانی تەمەن ١٥ ساڵ زۆر کەم لە ژیانی خۆیان ڕازین و بۆوێنە لە هۆڵەندا سەدی حەوتی هاوتەمەنەکانیان وەک ئەوان ناڕازین. "مارک ڕاسێل"ی کارگێری بەڕێوەبەری ئەو ئەنجوومەنە دەڵێ کە زەنگی مەترسی لەو بوارەدا وەدەنگ هاتوەو ئاستی شادومانی منداڵانی ئینگلیزی دابەزیوە. گاردیەن یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو ڕەزامەندیە کەمەی مێرمنداڵانی ئینگلیزی دەگێڕێتەوە بۆ هەژاری و نەبوونی خواردنی پێویست و ڕایگەیاندوە کە کەمی ڕەزامەندی مێرمنداڵانی ئینگلیزی لە ژیانەکەیان لانیکەم دوو هێندەی ڕەزامەندی کەمی مێرمنداڵان لە وڵاتانی فەنلاندو دانیمارک و ڕۆمانیاو پۆرتەگاڵ و کڕۆواسی و هەنگاریایە.