قازانجی کۆمپانیا چەکەمەنیەکانی ڕۆژئاوا لە بازاری شەری غەزە و ئۆکراینیا
حەوت کۆمپانیای گەورەی چەکسازی ئوروپایی و چەند کۆمپانیای چەکسازی ئەمریکی لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراینیا و پەلاماردانی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە قازانجێکی زۆریان وەدەست هێناوە.
نرخی بازاڕی بەرهەمهێنانی سەرەکی جبەخانەی جەنگی لە ئەمریکاو ئوروپا لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو لەدوای شەڕەکانی ئۆکراینیاو غەزە بەڕادەیەکی لەڕادەبەدەر پەرەی سەندوەو ئەو وڵاتانە لەکاتێکدا بیر لە پەرەدان بە قازانج و پیشەسازی چەکەمەنی خۆیان دەکەنەوە و بەو پێیە خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهان دا په ره پێ ئهدەن کە لەلایەنی قاتوقڕیەوە هەنوکە غەزە بە خراپترین شوێنی گۆی زوی دێتە ئەژمار.
توێژینەوەی بنیاتی ڕاوێژی دارایی و ستراتیژیکی ئەککۆراسی بەدیاری دەخا کە تراکونشی حەوت کۆمپانیای سەرەکی ئەمریکا لەو پیشەدا و هاوتا ئوروپایەکانیشی لەدەسپێکی شەڕەکەی ئۆکراینیاوە نزیکەی سەدی شەست پەرەی سەندوە.
هەرچەندە ئەو توێژینەوە لە مەودای مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١ەوە تا مارسی ئەمساڵی زایینی لەخۆ دەگرێ بەڵام زۆرترین قازانجی نرخی پشکەکان لەنێوان سێ مانگی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٣ واتە ئەو کاتەی کە ڕژیمی زایۆنیستی پەلاماری غەزەی داو هەروەها لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا بووە.