ڕووسیا: چراسەوزی واشێنگتۆن بە ئۆکراینیا بۆ کەڵکوەرگرتنی لە چەکی ڕۆژئاوایی لە قولایی خاکی ڕووسیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ئەمریکا چراسەوزی نیشان داوە بە ئۆکراینیا بۆ کەڵکوەرگرتنی لە چەکی ڕۆژئاوایی لە قولایی خاکی وڵاتەکەی دا.
ماریا زاخاروا" ڕایگەیاند کە جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکا سەرەتی زۆرتری داوە بە زیلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکڕاینیا کە مۆڵەتی کەڵک وەرگرتنی لەهەر چەشنە چەکێک پێ دەدا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە چراسەوزی ئەمریکا بە ئۆکڕاینیاو زیلێنسکی بۆ کردنەئامانجی قوڵایی خاکی ڕوسیا وتیشی ڕەوتی کاری هاندەرانەو بارگرژکاری ئەمریکا پەرەی سەندۆتەوەو واپێدەچێ ئەمریکا پاشماوەی لۆژیکی ڕاست و ڕەوای وەلا ناوەو پێی وایە کە هەموو کارێک ڕەوایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەر لەمە وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە په لاماره که ی کەی سەر کۆرسک دا مۆڵەتی بۆ کەڵکوەرگرتن لە چەکی ئەمریکی بەدژی ڕوسیا داوەتە ئۆکراینیا.