ڕووسیا : 17هەزار هێزی ئوکراینیمان کوشتووە
سەرچاوە ڕووسییایەکان باسی کوژرانی ژومارێکی زۆر لە هێزەکانی ئوکراینیان کرد لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوودا .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە نزیکەی 17 هەزار هێزی ئوکراینی لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوودا بە دەس هێزەکانی ڕووسیاییەوە کوژراون . لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە کە ز یاتر لە 16 هەزار و 910 چەکدار ی ئوکراینی لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوودا کوژراون و دەیان تانکیش بۆ وێنە ئابرامز و لئوپارد و کەرستە و کەل و پەلی جەنگی دیکەی ڕوژئاوایی بە دەس ئەرتەشی ڕووسیاوە لەناو چوونە .
وەزارتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەماری چەکەمەنی ئەرتەشی ئوکراینی لە ناوچەی سێهەمی کردووەتە ئامانج . کاربەدەستانی کییەف کە بە هەراو هوریای زۆرەوە باسی دژە پەلامارەکانی ئەرتەشی ئوکراین بە دژی ڕووسیەیان کرد بوو دەرئەنجام چواری ژوئەن بە بێ دەنگ و بە بێ ڕاگەیندرانی فەرمی لە میحورە جوراوجورەکان دەس پێ بوو و بە پێی ڕاپۆڕتەکان هێزەکانی ئوکراینی نە تەنیا تا ئێستا نەیانتوانیوە هێڵی بەرگری ئەرتەشی ڕووسیا شکست بدە ن بە ڵکوو پێشڕەوییەکی بەرچاویشیان نەبووە و تەنانەت بڕێکی زوریش لە کەرەستەی سەربازی مودێڕنی پێشکەشکراوی ڕوژئا.اییەکانیش لەو دژە پەلامارگەلە لەناو چوونە .