پەلاماری دوبارە بو سەر کۆبوونەوەکەی تڕەمپ ، پەلاماردەرەکە بە شووکر کەوتە سەر عەرز
کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری پێشووی ئەمریکا لە پێنسیلوانیا بە دەسبەسەرکردنی کەسێک کە بە نیازی پەلامار بۆ سەر شوێنی پەیامنێران بوو بشێوی لێ کەوتەوە .
فەرمانبەرانی پولیس لە ڕەوتی وتاردانەکەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری پێشوو و بەربژێری ئێستای پارتی کوماریخواز لە هەڵبژرادنەکانی 2024ی ئەمریکا کەسێک کە بە نیازی پەلامارکردنە سەر شوێنی پەیامنێران بوو قۆڵبەست کرد.
گومانلێکراوی پەلامار بۆ سەر شوێنی وتاردانەکەی تڕەمپ لە جانس تاون ی ئیالەتی پێنسیلوانا لە شوێنی ڕاوەستانی بایسیکیڵەکان لە دەوروبەری پەیامنێران و کامێراکانی تەلەفیزیون ڕێگای خۆی کردەوە و بە نیاز بوو لە ستونی شوێنی جێگیر بوونی پەیامنێران و وێنە هەڵگرەکان بڕواتە سەر لە ئاکامدا پولیس توانی تا بە کەڵک وەرگرتن لە شوکر بیکێشنە خوارەوە و قوڵبەستی بکەن . هاوکات بڵاڤۆکی ئەمریکایی بولمبرگ باسی لە پێش بوونی کامالا هەریس بەربژیری پارتی کوماریخوازی ئەمریکای کرد لە حەوت ئیالەتی گرینگ و کاریگەری ئەو وڵاتە.