قەیرانی کەمبوونی هێزی سەربازی لە سوپای ئەمریکا
میدیایەکی ئەمریکیی ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە لەگەڵ چەند قەیرانی جیدی لەوان قەیرانی کەمبوونی هێزی مرۆڤی ڕووبە ڕوویە .
گۆڤاری ووکس نووسیی هەرچەند سوپای ئەمریکی هەوڵ ئەدات بە دەکارهێنانی کەرەسەو ئامێری وەک خۆفڕمەبەست وئامانجە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بەرەوپیش ببات بەڵام بۆ دەکارهێنانی هەموو ئەم ئامێرانە پێویستی بە هێزی مرۆڤی هەیە بەڵام لە ساڵەکانی ئەمدواییە ژماری گەنجانی ئەمریکی کە بۆ دامەزران لە سوپا ناودەنووسن بەشێوەیەکی بی وێنە دابەزێوە.
گۆڤاری ووکس هەروەها نووسیویەتی لەحاڵێکدا کە ئەمریکا لەدەرەوە دا لەگەڵ قەیرانی زۆرڕووبەڕوویە هەرڕۆژ لە ژماری گەنجانی ئەمریکی کە بۆ خزمەت کردن لە سوپا ناودەنوسن کەم دەبێتەوە.
میدیا ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند سوپای ئەمریکا لە سێ بەشی ئاسمانی، زەوینی ودەریایی لە ساڵی ڕابردوو دەبوا بەڕادەی پێویست هێزی گەنجی دامەزراندباوهەربەم هۆیەوە سوپای ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەمبوونی دە هەزارکەسیی ڕووبەڕوویە ولەئەگەریی ڕوودانی دۆخی نائاسایی ،
ئەم وڵاتە لەگەڵ کەمبوونی مەترسیداری هێز ڕووبە ڕوودەبێت زۆرێک لە گەنجانی ئەمریکی لە تەمەنی ١٧ هەتا ٢٤ساڵان بە هۆی کێشە گەلێکی وەکوو قەڵەوی وکێشە ڕەوانیەکان ناتوانن لە ناو سوپا خزمەت بکەن/.