خنکانی ١٣ کۆچبەر لەنێو ئاوەکانی باکووری فەڕانسادا
لانیکەم ١٣ کۆچبەر کە لەهەوڵ دا بوون بە تێپەڕێن لە کاناڵی مانش خۆیان بگەیەننە ئینگلیز دوێنێ سێ شەمی سی مانگی سیپتامر لەنێو ئاوەکانی باکوری فەڕانسادا گیانیان لەدەست دا.
میدیاکانی فەڕانسا ڕایانگەیاند کە "شارەوانی لووپۆرتێل"ی شارێکی کەناری باکوری ئەو وولاتە کە نزیکە لە شوێنی ئەو ڕوداوە بووە و ئوپراسیونی فریاگوزاری لەوێوە ڕێنوێنی دەکرێ وتوێەتی بهلهمیک کە هەڵگری شەست سەرنشین بوە تێکشکاوەو نوقم بووەو لەئاکامی دا ١٣ کەس لە سەرنشینهکانی خنکاون.
ئەو ڕاپۆرتە هەروەها ڕاشیگەیاندوە کە دۆخی ١٢ کەس لەو پەناخوازانەش دژوارەو ژراڵد دارمنن"ی وەزیری نێوخۆی فەڕانساش کە ئەو ڕوداوەی بە کارەساتبار پێناسە کردوە بەرەو ئەو ناوچە بەڕێکەوتوە.
ئولویە باربارن"ی شارەوانی لووپۆرتێڵ"ی نزیک ئەو بەندەرە کە تێیدا خەریکی یارمەتی و تیماری پەناخوازە ڕزگاربوەکانن ڕوداوەکەی بە درامایەکی مەزن زانی و فریاگوزارەکانیش تاکوو ئێستا ژوماریەکیان ڕاگواستوونە کەنارەکان و ئوپراسیونی ڕزگارکردن لەةیو ئاوەکانی دەوری شوێنی ڕوداوەکە هەروا درێژەی هەیەو فریاگوزارەکان دەگەڕێن کە ڕەنگە قوربانی دیکەش هەبێ.