ڕووسیا : ئوکراین زیاتر لە 280 هێزی لە کورسک لەدەس داوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماری قوربانیانی سەربازی و زیانی چەکەمەنی ئەرتەشی ئوکراینی لەشەو و ڕوۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕو شەمە ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئوکراین لە تێکهەڵچوونی 24 کاتژمێری ڕابردوو نزیکەی 280 سەربازی لە پارێزگای کورسک لە دەس داوە . لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە کە یەکەکانی ناسراو بە گرووپی " باکوور " بە پشتیوانی توپخانەیی دوو پەلاماری دوژمنی لە ناوچەگەلی بورکی و ماتویوکا بەرپەرچ داوەتەوە .
بە پێی ڕاپوڕتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پەلامارەکانی ئوکراین لە میحوەرەکانی کرەنوو و ڕووسکایا کونوبلکایان بەرپەرچ داوەتەوە . وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئاسمانی و موشەکی ئەرتەشی ئوکراینی لە ناوچەجوربەجورەکان کردووەتە ئامانج . بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە شەو ڕوژی ڕابردوو 13 کەرەستە و چەکەمەنی زرەیی بۆ وێنە 3 تانک ؛دە تڕوموبیلی زرەیی 9 توپخانە و 9 تڕوموبیلی ئەرتەشی ئورکراینی تێک شکاندووە .