ئه‌یلوول 10, 2024 12:15 Asia/Tehran

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان لە ئەیالەتەکانی کالیفۆرنیاو نۆوادای ئەمریکا فەرمانی چۆڵکرانی ماڵەکان بۆ دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو دوو ئەیالەتە، دەرکرا.

فەرمانی چۆڵکرانی ناچاریی ماڵەکان لە ناوچەیەکی بەرفراوان لە ئەیالەتی کالیفۆرنیاو نۆوادا پاش پێشڕەویی و پەرەی خێرای ئاگرکەوتنەوەو مەترسیی سەر ناوچە ئاوەدانەکان، کوالیتی هەوا دابەزیوەو دەگوترێ، ئەو دۆخە بووەتەهۆی ئەوەی گەرمایەکی مەترسیدار بەشی هەرەزری ناوچەکانی باشوری رۆژاوای ئەمریکا داگرێ.

قایمقامی نۆوادا دوێنێ لە کاردانەوە بە ئاگرکەوتنەوەی ناوچەی دارستانیی "دەیویس" لە باشوری شاری "رینۆ"، باری نائاسایی ڕاگەیاند و فەرمانی چۆڵکرانی ماڵی نزیک بە بیست هەزار کەس لەدانیشتووانی ناوچەکەی دەرکرد.

قایمقامی کالیفۆرنیاش رۆژی شەممە لە شاری "سەن بێرناردینۆ" باری نائاسایی ڕاگەیاند و فەرمانی چۆڵکرانی ماڵی زیاتر لە یازدە هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەی دەرکرد.

دەگوترێ، ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیاو نۆوادا ڕووبەرێکی نزیک بە ١٧هەزار و ٥٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەی لەناوبردووە.

سەرپەیڤ