ئه‌یلوول 12, 2024 09:46 Asia/Tehran

ئانتۆنیۆ گۆترێشێ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی ڕێوڕەسمی دەستبەکارکردنی حەفتاو نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەکەی دا وتی لەپێناو ڕوبەڕووبوونەوەی کێشەکانی بەردەممان کۆگەی گشتی ئەم ڕێکخراوە ئامێرێکی یەگجار پێویست و ڕێبازێکی سەرەکی و گرینگە بەرەو داهاتویەکی ئاشتیانەو دادپەروەر بۆ هەموو خەڵک.

ئانتۆنیۆ گۆترێشێ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەمیانەی ڕێوڕەسمی دەستبەکارکردنی حەفتاو نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەکەی دا وتی ئەم کۆبوونەوە لەکاتێکدا دەست بەکار دەبێ کە ئێمە تووشی جیهانێکی قەیراناوین، بەڵام هەواڵی دڵخۆشکەر ئەوەیە کە دەتوانین کار بکەین بۆ چارەسەری ئەو کێشە.

ناوبراو وتی: هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان شوێنی ڕێگەچارەسەری چەند لایەنە بوە و ئەم ڕێگەچارانەش، هاریکاری و وتووێژو دیپلۆماسی و جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوە لەخۆ دەگرن.

گۆترێش بە ڕآشکاوی ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوەکان شوێنێک بوە کە ڕێزی بەرامبەرو شکۆمەندی و مافی مرۆڤانەی یەکەیەکەی ئەندامانی کۆمەڵی مرۆڤایەتی تێدا زیندوو ڕادەگیرێ و هەربۆیە هەنووکە ئەم ئەرکانە لەئەستۆی ئەندامانی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە لە شوویێنێک دا کە ڕێگەچارەسەرەکان بەرهەم دێن و ئێمە پێویستمان بە ڕێگەچارەی گشتیە تاکوو ئامانجی پەرەی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە هەژاری و نایەکسانی دیسانەوە بگێڕینەوە.

ناوبراو هەروەها وتی هەنگاو بە هەنگاوو ڕێگەچارەسەر بەدوای یەکدا دەتوانین بە متمانەو بیروبڕوا بەیەکتر، ئەوەی لەدەستمان دێ لەڕێگەی هاریکاری و هاوپشتی وەدەستی بهێنین و سەرلەنوێ دایمەزرێێنینەوە.

سەرپەیڤ