ڕەخنەی سیناتۆری ئەمریکی لە یارمەتیدانی چەک بۆ ڕژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431243-ڕەخنەی_سیناتۆری_ئەمریکی_لە_یارمەتیدانی_چەک_بۆ_ڕژیمی_زایۆنیستی
ساندەرز، سیناتۆری سەربەخۆی ویلایەتی ڤێرمۆنت ڕایگەیاند: کابینەکەی نەتانیاهۆ یاسا نێودەوڵەتی و ئەمریکا پێشێل دەکات و کارەساتی مرۆیی لە غەززە دروستکردووە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2024 08:56 Asia/Tehran

ساندەرز، سیناتۆری سەربەخۆی ویلایەتی ڤێرمۆنت ڕایگەیاند: کابینەکەی نەتانیاهۆ یاسا نێودەوڵەتی و ئەمریکا پێشێل دەکات و کارەساتی مرۆیی لە غەززە دروستکردووە.

بێرنی ساندەرز، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی ڕاستڕەوی توندڕەوی نەتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی) پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و ئەمریکاییەکانە و کارەساتێکی مرۆیی لە غەززە دروستکردووە. ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ ڕامگەیاند کە بڕیارنامەی هاوبەش دەخەمەڕوو بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە ئیسرائیل و کۆتایی هێنان بە هاوبەشی لەم کارەساتەدا.