ئه‌یلوول 20, 2024 20:35 Asia/Tehran
  • ڕوداوەکانی لوبنان جۆرێکی نوێن لە تیرۆریزم

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر بە ڕوداوەکانی ئەمدوایانەی لوبنان و دڕندەکاری زایۆنیستەکانی بەجۆرێکی نوێی کاری تیرۆریستانە زانی.

"ماریا زاخاروا"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا تەقاندنەوەی پەیجێرو بێتەل لە لوبنانی بەجۆرێکی نوێ لە کردەوەی تیرۆریستانە پیناسە کردو ڕایگەیاند کە مۆسکۆ لەو نیگەرانی ئەو ڕوداوانەیە.ناوبراو وتی: ئەمە جۆرێکی تەواو نوێیە لەکاری تیرۆریستانەدا کە بەهۆیەوە تیکنۆلۆژیای نوێ لەئاستیکی ئاوادا بەکار دەهێندرێ، تیکنیک گەلێک کە نێوەرۆکێکی سڤیل و ناسەربازیان هەیە، بەڵام بۆ ئامانجی تیرۆریستی کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.ڕژیمی زایۆنیست ڕۆژی سێ شەم و چوارشەمی ١٧و ١٨ی مانگی سیپتامر لە کردەوەیەکی دڕندەکارانەدا ژومارەیەک ئامێری وەرگرتنی پەیامی لە لوبنان تەقاندنەوە کە لەئاکامی دا لە هەموو ئەو وڵاتەو بەتایبەت لە بەیرووت تاکوو ئێستا ٣٧ کەس بۆوێنە کچێکی منداڵ شەهیدو نزیکەی چوار هەزار کەسیش بریندار بوون.