ئه‌یلوول 21, 2024 11:36 Asia/Tehran

"سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی جەختی کرد کە رووسیا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان، "هیچ جۆرە یاسایەکی نێودەوڵەتی نابەزێنێ"

لاڤرۆف ڕایگەیاند: "ئەمریکا دەنگۆ بێ بنەماکان لەبارەی نێردرانی مووشەک لە ئێران و کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا(کۆریای باکور) بۆ ڕووسیا بڵاو دەکاتەوەو لەهەوڵدایە هەتا بەهەر لەونێک بووە خەنیمەکەی ناوزڕاو بکاو ئێمە ئەو ئیدیعایانە رەت دەکەینەوە. هەڵبەت ئەمریکا هەر رۆژ دەیان دەنگۆی بێ بنەما دژ بەئێمە بڵاو دەکاتەوە، ئەوە بەمانای راستبوونی ئەو دەنگۆیانە نیە، بەس پێشاندەری ئەوەیە کە ئەوان لە ڕووسیا وەک خەنیمێک لەئاستی جیهانیدا خۆشیان نایە".

لاڤرۆف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پەیوەندیی ئابوری، سیاسی، سەربازی-تەکنیکی و لۆجستییەکان لەگەڵ ئێران، کۆریای باکور و هەر وڵاتێکی دیکە، بەتەواوەتی لە چوارچێوەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بێ پێشێلکرانی هیچ چەشنە پەیمانێکی نێونەتەوەیی ئەنجام دەگرێ و ئێران و وڵاتانی عەرەبی هۆگری پەرەی هاوکارییە ئابوریەکان وهاریکاری لەئاستی جیهانیدان و ڕووسیا پێشوازی دەکا لە ڕەوتی ئاسایی کرانەوەی پەیوەندیی نێوان ئەوان".

سەرپەیڤ