وشداری یونیسێف سەبارەت بە شەهیدبوونی دەیان منداڵی لوبنانی
ئهیلوول 24, 2024 20:45 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری کارگێڕیی یونیسێف نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنی و لوبنان بەتایبەت پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە شەهیدبوونی دەیان منداڵی لوبنانی.
کاترین راسێل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: منداڵان لە لوبنان، بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی بێبڕانەوە و ئاوارەبوونیان لە ماڵی خۆ، تووشی کێشە و گرفتی دەروونی قورس بوونە. ڕاسێل لە درێژەدا داوای لە ئیسراییل کرد کە ڕەوشەکە خێرا ئارام و ئەهوەن بکاتەوە، پێبەندی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییە مررۆڤدۆستانەکان بێ، گیانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانە ناسەربازییەکان و فەرمانبەرانی ناوەندە مرۆڤدۆستانەکان و کادری پزشکی بپارێزێ و ڕێگای هاتووچۆی ئەمن بدات بەو خەڵکە مەدەنییەی لە دووی جێگایەکی ئەمن و سەلامەت دەگەڕێن بۆ پەنابردن.