ڕووسیا: ٤ درۆنی جەنگیی ئوکراینمان خستەخوارەوە
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە پێی بەیاننامەیەک ڕاپۆرتی دا ؛ هێزەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە چوار درۆنی جەنگیی ئوکراینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕووسیا شوێندۆزی کردووە و خستوونیانەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا راپۆرتی داوە کە لە ماوەی شەوی رابردوودا دوو درۆنی ئوکراینی لە ئاسمانی ناوچەی کۆڕسک و لە ئاسمانی ناوچەکانی بێلگورود و ڤورۆنێژیش هەرکام درۆنێکی جەنگیی ئوکرایینی لە لایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە خراونەتە خوارەوە. لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیادا هاتووە کە مۆسکۆ بەرپەرچدانەوەی ئامانجەکانی دوژمن لە ئاسمانی ئەم وڵاتەی خستۆتە سەرووی بەرنامەکانی خۆیەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا هەروەها لە راپۆرتیەکەیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی کۆڕسک رایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی رابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئوکراین لە میحوەری کۆڕسک نزیکەی ٢٠٠ ئەفسەری و سەربازیی خۆیان لەدەستداوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ئوکراین جیا لەو هێزانە، حەوت کەرەستەی جەنگیشی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە دەست داوە. سەربازێکی سوپای ئوکراینیش خۆی رادەستی هێزەکانی ڕووسیا کردووە.