تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 09:45 Asia/Tehran
  •  رووسیا: ئەمریکا و ناتۆ، هاوبەشن لە جەنایەتەکانی ئوکرایندا

سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکاو ناتۆ هاوبەشی جەنایەتەکانی ئوکراینن دژ بە ڕووسیا.

"سێرگئی ناریشکین" باسی یارمەتیی هەواڵگریی ئەمریکا بە ئوکراینی کرد لە ڕەوتی شەڕی ئێستادا. سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند کە ئەمریکا لە دەسپێکی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئوکراین، یارمەتی هەواڵگریی بەو وڵاتە کردووە بۆ هێرشکردنەسەر ژێرخانە ناسەربازییەکانی رووسیا.

بەقسەی ناریشکین، ئەمریکاو ناتۆ چالاکانە لە کردەکانی کی یێف، داکۆکی دەکەن، بۆیە، بەرپرسایەتییەکی یەکسانیان لەئەستۆیە لەهەمبەر کوژرانی کەسانی سیڤیل و وێران بوونی ژێرخانەکانی ڕووسیا.

سەرپەیڤ