ناڕەزایەتیی دەربڕینی لایەنگرانی غەززە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیی کامالا هەریسدا
تشرینی یهکهم 31, 2024 11:06 Asia/Tehran
بەسەدان کەس لە لایەنگرانی غەززە لەکاتی وتاردانی بەربژاری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، لەدژ سیاسەتەکانی واشنگتۆن لە شەڕی غەززە ناڕەزایەتیان دەربڕی.
"کامالا هەریس"ی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەربژاری پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی بەسەدان کەس لە لایەنگرانی غەززەو فەلەستین بۆوە کە ناڕەزایەتیان پێشان دا بە پاڵپشتیەکانی کۆشکی سپی لە جەنایەت و تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە.
خۆپێشاندەران بە بەدەستەوە گرتن پارچە نوسراوە خوازیاری بایکۆتی چەکئامێریی رژیمی ئیسرائیل بوون و دروشمیان دەدا، "کامالا، دەڵەی چی؟ ئێمە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگت پێ نادەین. ئەمڕۆ چەند منداڵت کوشت؟" ناڕازییان هەروەها بەدانی دروشم بەرەو شەقامی تەنیشت کۆشکی سپی رێپێوانەکەیان بەردەوام کرد.