ترامپ لە پشت ترۆمبیلی زبڵ وخاشاک لەشەقامەکانی ئەمریکا؛ مەبەستی لەم کارەچیە؟
دوای ئەوە کە جۆباێدن بەلاگرانی ترامپی وت زبڵ، ترامپ خەرێکی لیخۆڕین لە لوریەکی کۆکەرەوەی زبڵ لە وێستگەی هەڵبژاردەیی شاری گرین بی لە ئیالەتی "ویسکانسین" ڕاگیراهەتا لەوەڵام بە پرسیاری پەیامنێران بڵێت: باێدن وهەریس بۆخۆیان زبڵن
ترامپ لە درێژە داوتی: ئایا لووری زبڵەکەی منتان خۆش دەوێت؟ ئەم لووریە بۆشانازی کامالا هەریس وجۆباێدنە. ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردەیی دا لە شاری گرین وتی: ئەگەرڕقتان لە خەڵکی ئەمریکا بێت، ناتوانن ببنە سەرۆک کۆمار ومن پێموایە کە ئەودووانە ڕقیان لەئێمەیە. ئەگەرچی ترامپ پیشترناڕازیانی سیاسی خۆی بە " دوورگەیەکی پڕ لە زبڵ" وەسف کردبوو ،بەڵام ئامادە بوو هەتا لە ناحەزقسە کردنی باێدن بە قازانجی خۆی کەڵک وەرگرێت ، بە چوونە ناو فڕگەی ویسکانسین کە لوریەکی پڕلە زبڵ لەوێ چاوەڕیی ئەو بوو ولەسەری دروشمی " ئەمریکا هەمدیسان گەورەیی ومەزنایەتی تۆ دەگەڕێنینەوە" نوسرابوو، لەوێستگەی هەڵبژاردەیی گرین بی ڕاگیراوقسەکانی بایدن لە ڕٶژی سێشەممە ی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی پڕوپاگەندەیی هەڵبژاردەیی وتبووی تەنیا زبڵێک کە ئەیبینم ئەوێ داگرتووە، لاگرانی ترامپن،خستە ژێر پرسیارەوە.باێدن لەڕاستی دا بە قسەکانی خۆی ئەم دەرفەتەی دا بە ترامپ هەتا دەوری قوربای بگیڕێت وزبڵە بکاتە زێڕی هەڵبژاردنەکان. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەربژاری دێموکراتەکان ،کامالا هەریس کەهیواداربوو بە کاروکردەی بەهێزانەی خۆیه لە ڕەوتی وتاردانی کۆبوونەوەی پڕوپاگەندەیی شەوی ڕابردو لە واشنتۆن دۆخی خۆی لە هەڵبژاردنەکان بەهێزبکات، بەڵام لە باتی ئەوە هەوڵی دا هەتا لاوازی قسە هەڵیت وپەڵیتەکانی بایدن بشارێتەوە. وەبیر دینینەوە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٤ی ئەمریکا لە ڕۆژی سێشەممە پێنجی نوامبەر١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەڕێوەدەچێت بەڵام زیاترلە ٥٧ملیۆن دەنگدەرپیشتر دەنگی خۆیانیان لە ڕێگەی دەنگ دانی خیراتر یا پوستی خستووەتە ناو سەندوق کە فرەتر لە یەک لە سێی هەموو دەنگە دراوەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ە. بە سەرنجدان بەمەکە ترامپ بە٣٤گزێکاری هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠١٦ مەحکوم کراوە، چاوەڕوانی دەکرێت لە ئەگەری دۆڕاندنی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممە ، قەبوڵی نەکات وئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەت بکاتەوە.