خۆپیشاندانی دژە شەڕ لە واشنگتون
هەزاران کەس لە واشنگتون بۆ ئیدانە کردنی درێژەی شەڕ و ژینوساید کردنی خەڵکی غەزە خۆپیشاندان کرد و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی بوون
بەشداربووان لەو خوپیشاندانە جەختیان کرد لەسەر ئیدانە کردنی شەڕ دژی غەزە و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕ لە غەزە بوون . لە هەمان پێناودا سەدان کەس لە خوێندکارانی زانکوەکانی ئەمریکاش لە هەمبەر بنکەی پارتی کۆماریخوازلە واشنگتون مانیان گرت و خوازیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەک بۆ ڕژێمی زایونیستی بوون . هاوکات سەدان کەس لە وڵاتانی دیکە خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی دژی کەرتی غەزە بوون بنەماڵەی گیراوانی زایونیستیش لە غەزە خوپیشاندانیان کرد و یەکێک لە ڕێگاکانی چوونە ناوی کنیستیان داخست بە مەبەستی گوشار هێنان بۆ سەر ڕژێمی زایونیستی بۆ هەوڵ دان لە پێناو ڕزگار کردنی گیراوان .