دەنگی یەکسانی تڕەمپ و هەریس لە سەرووبەندی هەڵبژاردندا
ڕاپرسیێەکی مێدیای ئەمریکایی نیشانی داوە کە بەربژێرەکانی حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات ڕکەبەرایەتیەکی توندیان لە سەرووبەندی هەڵبژرادنەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە و لە بڕێک لە بابەتەکانیش دەنگی یەکسانیان بە خۆیان تەرخان داوە .
ڕاپرسییەکی نوێ ڕۆژنامەی نیویورک پوست کە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە نیشان ئەدات کە دوناڵد تڕەمپ بەربژێری پارتی کوماریخوازی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کوماریەتی ئەمریکا و کامالا هەریس خەنیمە دیموکراتەکەی ڕکەبەرایەتیەکی قوڵیان لە سەرووبەندی هەڵبژرادنەکاندا پێکەوە هەیە .
هەر دو پاڵێوراوەکە بەرلە هەڵبژرادنەکانی ڕۆژی سێشەمە چل و نۆ لە سەدی دەنگەکانیان بە خۆ تەرخان داوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوو لەسەدی دیکە لە وەڵامدەران وتویانە دەنگ بە بەربژێرێکی دیکە ئەدەن . ڕادەی چاوەڕوانیی بەشداربووان لەو ڕاپرسیە لە تڕەمپ و هەریس بۆ باشتر بوونەوەی کوالیتی ژیانی ئەمریکیەکان بەرابەرە و هەر کامەیان 44 لەسەدی دەنگەکانیان بە خۆ تەرخان داوە . بەڵام بەربژێری کوماریخواز لە بواری ڕوون بوونی ئیستراتژیکی ئابووری دوو لەسەد لە خەنیمە دیموکراتەکەی لە پێشە .