تشرینی دووه‌م 06, 2024 10:29 Asia/Tehran
  •  ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا

ترامپ لە بەرامبەر هەریس پێشەنگە، کۆمارێخوازان زۆرێنەی سەنایان بەدەس هێنا، ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ترامپ لە لایەن بڕیک لە میدیا ئەمریکیەکانەوە

بەپێی ئاکام وئەنجامی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری پێنجی نۆامبەری ٢٠٢٤ی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە وبەربژاری کۆمارێخوازان هەتا ئەم کاتە لە بەدەس هێنانی ژماری دەنگە ئالکتراڵەکان لە کامالا هەرێس خەنیمە دێموکراتەکەی پێشەنگە.بەگشتیی ٥٣٨ دەنگی کۆگەی هەڵبژارانی "کالجی ئیلکتراڵ" لەئارادایە کەوایە هەربەربژاڕێک بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پێویستی بە ٢٧٠ دەنگی کۆگەی هەڵبژاران هەیە کە لەئەگەری سەرکەوتن ، خەنێمی هەڵبژاردەیی ئەویش بەرەو پلەی جێگری سەرۆک کۆمارهەڵدەبژێردرێت.بڕێک لە میدیا ئەمریکیەکان بەر لە ڕاگەیاندنی کۆتایی ژماردنی دەنگەکان وئاکامی مسۆگەرانەی هەڵبژاردنەکان ڕایانگەیاند کە دۆناڵد ترامپ بوو بە چل وحەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

دەنگەکانی هەرێس گەیشتووە بە ٢١٤دەنگ، ترامپ هەروا پێشەنگە.

بەپێی نوێترین ئاماری ئاسۆشیتێد پرێس ،ترامپ هەتا ئێستاکە بە بەدەس هێنانی سەتی ٥١پوینت یەک ، دەنگ،٢٤٧ دەنگی ئالکتراڵی بەدەس هێناوە ولە خەنیمەکەی خۆی وەپێشکەوتووە.کامالا هەرێس یش سەتی ٤٧.٤ دەنگی بە خۆ تەرخان داوە کە بۆ ئەو ٢١٤ دەنگی ئیلکتراڵی  بووە. بەپێی نوێترین ئامارە ڕاگەێندراوەکان لە هەواڵدەری ئاسۆشیتێد پرێس، دەنگی ئیلکتراڵی ترامپ گەیشتووەبە ٢٤٧ دەنگ وهەرێس هەروا ٢١٠ دەنگی بەدەس هێناوە.

پڕ حەشیمەت ترینی ئیالەتەکان دەنگی ئیلکتراڵی زۆرتربە خۆ تەرخان ئەدەن ، کالیفورنیا ٥٤دەنگی ئیلکتراڵی بەدەس هێنا. بە گشتیی لەهەموو ئیالەتەکان ، بەربژاری سەرکەوتنی هەموو دەنگە ئیلکتراڵەکان دەگرێتەوە. هەربەربژارێک کە ٢٧٠ یان زۆرتر دەنگی ئیلکتراڵ دەس بخات، دەبێتە سەرۆک کۆمار. حەوت ئیالەتی سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دوایی ئەمریکا بریتین لە: ئاریزونا، ڤیسکانسین ، کارولینای باکووری،جۆرجیا،میشیگان ،نواداو پنسیلوانیا.

دوای ژماردنی دەنگەکان وپشت ڕاست کرانەوەی لە ئیالەتە جۆربەجۆرەکان ، کۆگەی هەڵبژێردراوان لە ١٧ی دێسەمبەرلەدەوری یەک کۆ دەبنەوە هەتا بەفەرمی دەنگی خۆیان بخەنە ناو سەندوق وئاکام وئەنجامەکە بنیرن بۆکۆنگرەی ئەم وڵاتە. بەربژارێک کە ٢٧٠ دەنگی ئیلکتراڵ یان زۆرتر دەس بخات ، دەبێتە سەرۆک کۆمار. ئەم دەنگانە بە فەرمی لەلایەن کۆنگرە لە شەشی ژانێڤەری کۆدەکرێنەوە وسەرۆک کۆماری نوێ لە بیستی ژانێڤەری سوێند دەخوات ودەبێتە سەرۆک کۆمار.

 

 

سەرپەیڤ