تشرینی دووه‌م 06, 2024 19:16 Asia/Tehran
  • نەوەد لە سەدی دانیشتوانی باکووری غەزە هیچ خوراکێکیان بو خواردن نیە

بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانی خوراک بە نیگەرانی دەربڕین سەبارەت بە کردەوەی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایونیستی دژی ئانڕوا ڕایگەیاند، نەوەد لە سەدی دانیشتوانی باکووری غەزە هیچ خوراکێکیان بو خواردن نیە.

ماتیۆ هۆلینگۆرس، بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانی خۆراک لە فەلەستین، نیگەرانی خۆی لە برسێتی و قات و قڕی لە باکووری غەززە دەربڕی و ڕایگەیاند، لەڕادەبەدەر نیگەرانین لە ئاسایشی خۆراک لە کەرتی غەززە.

ناوبراو لە وتووێژیدا لە گڵ ئەلجەزیرە وتی: خەڵکی غەززە بێ خۆراکن و ناتوانن هیچ بخۆن.

ناوبراو بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی ئەم دواییەی ڕژێمی داگیرکەر لە دژی ئانڕوا و قەدەغەکردنی چالاکییەکانی، وتی: ئێمە هاوکاری ئانڕوا دەکەین بۆ یارمەتی گەیاندن بۆ شاری غەززە، هەروەها هەموو ستافی ڕێکخراوە مرۆییەکان زۆر نیگەرانن لەوەی کە چی بەسەر ئانڕوا دێت. ئاماژەی بەوەشکرد: ئانڕوا زیاتر لە 85%ی یارمەتیەکانی پێشکەش بە کەرتی غەززە دەکات و بەردەوامبوونی چالاکییەکانی ئەم دەزگایە زۆر پێویستە بۆ ڕادەست کردنی یارمەتیەکانی بۆ غەززە.

 

سەرپەیڤ