هەڵوەشانەوەی حکومەتی هاوپەیمانیی ئەڵمان
تشرینی دووهم 07, 2024 18:58 Asia/Tehran
بڕیاری "ئۆلاف شولتس"ی سەدرئەعزەمی ئەڵمان سەبارەت بە وەلانانی وەزیری دارایی ئەم وڵاتە، هەڵوەشانەوەی کابینەی هاوپەیمانیی ئەم وڵاتەی بە دواوە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڵمان؛ بە وەلانرانی وەزیری دارایی ئەڵمان لە لایەن سەدرئەعزەمەوە، کابینەی هاوپەیمانیی شوڵتس هەڵوەشایەوە."ئۆلاف شولتس"ی سەدرئەعزەمی ئەڵمان بە راگەیاندنی ئەوەی کە "کریستیان لێندلێر" وەزیری دارایی ئەم وڵاتە لە جیاتی بەرژەوەندیی گشتی، لە خزمەتی قازانجی حیزبەکەی خۆیدا بووە، ئەوی لە سەر پۆستەکەی وەلانا.
کابینەی هاوپەیمانیی شوڵتس کە لە سێ پارت پێکهاتبوو، شەوی ڕابردوو دوابەدوای وەلانرانی وەزیری دارایی ئەم وڵاتە لەبەر ناکۆکیی و هاوبیروڕانەبوونیان سەبارەت بە چاکسازی و گۆڕانکاری ئابووری هەڵوەشایەوە.