هەوڵی ناتۆ بۆ پەرەپێدانی بازنەی دەسەڵاتی خۆی لە ئوراسیا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ)ی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵ بۆ پەرەپێدانی هێژموونی و زاڵێتی خۆی لە سەرانسەری ئوراسیا و هەروەها ئاسیا- پەیسیفیک دەدات.
"سێرگەیی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی گشتیی حیزبی "ڕووسیای یەکگرتوو"دا سەبارەت بە هاوکاریی نێودەوڵەتی وتی: ناتۆ لە ساڵانی ئەمدواییەدا هەوڵێکی بەربڵاوی داوە بۆ پەرەپێدانی بازنەی دزە و دەسەڵاتی خۆی نەک هەر لە ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا بەڵکوو لە سەرانسەری ئەم بەژەدا و ڕایشدەگەیەنێ کە پەرەپێدانی بازنەی دەسەڵاتی بۆ ناوچەی ئاسیا و ئوقیانووسییە و پێکهێنانی بلوکی ئەندامەتیی تایبەت و پاوانکراو لەوێدا بۆ ئاسایشی ئەندامانی ناتۆ گەلێک گرینگە.
"ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕوسیایش پێشتر وتبووی کاتی لێکدانەوەی مەسەلەی دەستەبەریی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ئوراسیا گەیشتووە و پێویستە چالاکیی هێزی سەربازیی واوەناوچەیی لەم ناوچەیی لەوان هێزەکانی ناتۆ لە ناوچەکە بەرتەسک بکرێتەوە.