تشرینی دووه‌م 15, 2024 18:43 Asia/Tehran
  • سوپای ڕووسیا دەستی گرت بە سەر ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئوکراین

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە کۆنترۆڵی شارۆچکەی "ستێپانۆڤکا"ی کۆماری گەلی دۆنێتسکیان گرتۆتە دەست.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوکراین،  کۆنترۆڵی شارۆچکەی "ستێپانۆڤکا" لە کۆماری گەلی دۆنێتسکیان گرتۆتە دەست.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا دوێنێ پێنجشەممەیش ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان لە دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئوکراین، دەستیان گرتووە بە سەر شارۆچکەی ڤۆزنێسنکا.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا دەیان درۆنی هێرشبەری سوپای ئوکرانیش لە ٧ ناوچەی ڕووسیادا شوێندۆزی کراون و خراونەتە خوارەوە. 

سەرپەیڤ