تشرینی دووه‌م 18, 2024 19:40 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی نەوت دوای بڕیارە پڕ لە هەراو هوریاکەی ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکرانیا

هاوکات لەگەڵ بڕیاری نوێ ئەمریکا بۆ دەرکردنی موڵەتنامەی کەڵک وەرگرتنی ئوکراین لە چەکی دوور مه ودای ی ئەمریکایی و پەرەسەندنی ئەگەرەکان لەحاند توند بوونەوەی بارگرژیەکان لە شەڕی ئوکراین نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕە جیهانیەکان بەرز بووەوە

 هەواڵدەری ڕویترز  بە ڕاگەیندرانی  بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ساتوسه وداکانی  ئەمڕۆ نووسی : جگە لە پەرە سەندنی  پەلامارەکان ،  نیگەرانیەکان سەبارەت بە  داواکاریی وزە لە لایەن  چینەوە وەک دووهەمین  بەکارهێنەری گەورەی جیهان و پێشبینی  زیاد بوونی  نەوتی جیهانیش کاریگەری داناوە  لەسەر   بەرز بوونەوەی نرخی نەوت .

هاوکات بە دوای توند بوونەوەی پەلامارەکان  ، ئەمریکاش بە گوڕانکاریەکی گەورە لە سیاسەتی خۆیدا  سەبارەت بە شەڕی  ئوکراین بە کاربەدەستانی کییەف  موڵەتی  کەڵک وەرگرتن لە چەکی دورمه ودا بۆ پەلامار کردنەسەر خاکی ڕووسیای دەر کردووە  . دیمیتری پێسکوف وتەبێژی کوشکی کرملین لە کاردانەوە بە بڕیارە پڕ لە هەراو هوریاکەی  حکومەتی بایدن وشدای دا کە ئەو بڕیارەی واشنگتون ئاگری  تێکهەڵچوونەکانی توندتر کردووەتەوە .

سەرپەیڤ