ئوکراین بۆ یەکەم جار بە مووشەکی ئەمریکایی پەلاماری ڕووسیای دا
هێزە چەکدارەکانی ئوکراین ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار ناوچەیەکی سەرسنووری ڕووسیایان بە مووشەکی ئەمریکایی "ئەتەک مەکس" دایە بەر پەلامار.
لە هەزارەمین ڕۆژی شەڕی ئوکراین و هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆوەردانی حکومەتە ڕۆژاواییەکان لەم شەڕە، لە کاتێکدا کە ڕیبەرانی ڕووسیا پێشتر هەڕەشەیان کردبوو کە هەر پەلامارێک بۆ سەر ئەم وڵاتە بە چەک و بەتایبەت مووشەکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرەوڕووی کاردانەوەی تووندی ڕووسیا دژ بە ئوکراین و وڵاتانی ڕۆژاوایی دەبێتەوە، کاربەدەستێکی سەربازیی ئوکراین ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار ناوچەیەکی سەرسنووری ڕووسیایان بە مووشەکی ئەمریکایی "ئەتەک مەکس" داوەتە بەر پەلامار.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەمداییە بە بیانووی بەهێزتر کردنی سوپای ئوکراین هەموو بەرتەسکییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی چەک و کەرەستەی جەنگی ئەمریکایی لە شەڕی دژ بە ڕووسیای هەڵگرت.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕێبەرانی ڕووسیا پێشتر رایانگەیاندبوو؛ بێتوو بە چەکی سەربازیی پێشکەشکراوی وڵاتانی ڕۆژاوایی هێرش بکرێتە سەر ئەم وڵاتە، ڕەنگە ڕووسیا بە چەکی ئەتۆمی کاردانەوە نیشان بدات.