تشرینی دووه‌م 27, 2024 12:37 Asia/Tehran
  •  ڕۆژئاواییەکان لە پێشوازی کردن لە ئاگربڕی لوبنان ڕیزیان بەست

کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان وڕژێمی زایۆنی کە لە بەیانی چوارشەممە جێبەجێ کراوە، بەردەوامە

 

 

جۆباێدن ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕوتی: ڕژێمی زایۆنی هێزە سەربازیەکانی خۆی هیدی هیدی لەماوەی شەست ڕۆژدا لە لوبنان دەباتە دەریی. حەوت وڵاتی گەورەی پیشەسازی بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە ڕێککەوتنی ئاگربڕلە لوبنان پشتیوانیان کرد، بەڵام هیچکام ئاماژەیەکیان بە حۆکمی دادگەی نێودەوڵەتی سزادانی لاهە بۆ دەسگیرکرانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی نەکرد

کاردانەوەی فەڕانسە: ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە وجۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، کۆتایی ڕۆژی سێشەممە شەشی سەرماوەزی ١٤٠٣ بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی ولوبنان دوای چەندین حەوتە هەوڵ وتەقالای دیپلۆماتیک ، دەستیان ڕاگەیشت بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییدان بە تێکەڵچوونەکان . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەمڕۆ ئیسرائیل ولوبنان لەگەڵ ڕاگرتنی تێکەڵچوونەکانی نێوان دوو وڵات ڕەزامەندیان دەربڕی. ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی ئەدات بە توندوتیژیەکان لە لوبنان وئەمنیەتی ئیسرائیل لە بەرامبەرهەڕەشە دابین دەکات.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

خانمی "جنین هنیس پلاسخارت" هەماهەنگ کەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاروباری لوبنانیش ڕایگەیاند: پێشوازی دەکات لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل ولوبنان.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا" ئۆرسولافون درلاین " سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا وێڕای پێشوازی کردن لەم ڕێککەوتنە ، ئەوەی بە هەواڵێکی زۆر دڵگەرم کەرەوە وەسف کرد. ناوبراو لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیی: ڕاگەیاندنی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنان هەواڵێکی دڵگەرم کەرەوەیە ، وتیشی: لوبنان دەرفەتێکی دەبێت بۆ پەرەپیدانی سەقام وئاسایشتی ناوخۆیی .

بەریتانیا:

کی یرستارمر" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کاردانەوە بە ئاگربڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی وحیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندکە ئەم ڕێککەوتنە دەبێ ببێتە ڕێگەچارەیەکی سیاسی پاوەجیی.

ئاڵمانیا:

ئانالنابائیریوک" وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بەیانی چوارشەممە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان لوبنان وڕژێمی زایۆنی " بە جیی هیوازانی بۆ هەموو ناوچە ی ڕۆژهەڵاتی ناڤین .

 

 

 

سەرپەیڤ