پەلاماری درۆنیی ئوکراین بۆ سەر چوار پارێزگای ڕووسیا
کانونی یهکهم 01, 2024 19:23 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە چوار ناوچەدا لانیکەم ٢٩ درۆنی هێرشبەری ئوکراینیان شوێندۆزی کردووە و پێکاویانە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ سوپای ئوکراین لەم پەلامارەدا پاریزگاکانی «بریانسک، کالوگا، اسمولنسک، کورسک»ی کردۆتە ئامانج. "سێرگەیی لێبدێف" ڕێکخەری هەڵمەتی نهێنی لە ناوچەی "نیکۆلایەف" ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا لە نزیکی بەندەری چێرنۆمۆرسک لە ئۆدێسا شەمەندەفەری هەڵگری مووشەکە دوورپێکەکانی ئەمریکایی "ئەتەکمز ATACMS و مووشەکە ئینگلزییەکانی سێبەری باهۆزیان خستۆتە بەر هێرشی مووشەکی. پاتریک ڕایدێر وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا سێشەممەی رابردوو رایگەیاند کە ڕێگا دراوە بە ئوکراین قوڵایی خاکی ڕوسیا بە مووشەکی دوورپێکی ئەتەکمز بپێکێ.