کانونی یه‌که‌م 02, 2024 19:13 Asia/Tehran
  • وتووێژی موسکۆ ،تاران و ئانکارا سەبارەت بە دۆخی سووریا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : ئەو وڵاتە پەیوەندیەکی نزیکیی هەیە لە گەڵ نوێنەرانی ئێران و تورکیا سەبارەت بە دۆحی سووریا .

 ئاندرێ ڕودێنکۆ، جێگری  وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا،  ئەمڕۆ دووشەمە 12 سەرماوەزی 1403 بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێستا پەیوەندییەکی نزیک و بەردەواممان لەگەڵ سەرجەم  دەورگێڕانە  سەرەکییەکان (سەبارەت بە دۆخی سوریا) هەیە، لەنێویاندا نوێنەرانی ئێران و تورکیا." جێگری وەزیری  دەرەوەی ڕووسیا  سەبارەت بە  ئاسۆی  کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکان سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی سوریا، وتی: کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە و مۆسکۆ ئامادەیە بۆ ئەو کۆبوونەوانە . پێشتر وتەبێژی کرێملین ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژەدان بە  ڕووداوەکانی  ئەم دواییەی سووریا و جموجۆڵی تاقمە تیرۆریستییەکان لە بەشگەلێک  لەو  وڵاتە ڕایگەیاند: ڕووسیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا   دیمیتری پسکوف  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زیادی کرد: ڕووسیا خەریکی لێکدانەوە و شی کردنەوەی  دۆخی  سووریایە . ناوبراو وتی ئێمە لەمبارەوە درێژە ئەدەینە وتووێژەکانی خومان لە ئاستە شیاوەکاندا ..

سەرپەیڤ