یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بە کییەف؛ بڵێسەپێدانی ئاگرە
وتەبێژی کرێملین وتی: حکومەتی ئەمریکا بە تەرخاندانی هەگبەی یارمەتیی تازەی سەربازی بە ئوکراین، ئامانجەکانی ڕابردووی پێوشوێن دەگرێ و بە لەونێک خەریکە بڵێسە بەم ئاگرە دەدات.
دیمیتری پسکۆف بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی ئێستای ئەمریکا لە دوایین ڕۆژانی کاریدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدا بۆ ئەوەی بڵێسە بدات بە ئاگری شەڕ، جەختیشی کرد کە هەگبەی یارمەتیی سەربازیی دواتر کاریگەری دانانێنە سەر ڕووداەکان و داینامیکی بەرەی پێشەوەی شەڕ. وتەبێژی کرێملین هەروەها ڕایگەیاند کە ئەندامەتیی ئوکراین لە ناتۆ بۆ ڕووسیا قەبووڵنەکراو و پڕمەترسییە. پسکۆف لە کاردانەوە بە قسەکانی ئولاف شوڵتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە بەردەوامبوونی داکۆکی لە کییەف جەختیشی کرد کە ڕێبەرانی ئەورووپایی بەنیازن درێژە بدەن بە ڕێگا و ستراتژیی نادرووست و نالەباریان سەبارەت بە تەشەنەپێدانی قەیرانی ئوکراین.