داخوازیی هەزاران کرێکاری تووڕەی فەرانسەیی بۆ دەس لەکارکێشانەوەی مەکرون
دوابەدوای داڕمانی حکومەتی فەرەنسا دوای نەدانی دەنگی متمانە بە سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، هەزاران کرێکاری توڕە خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بوون.
هاوکات لەگەڵ نەدانی دەنگی متمانەی پەرلەمانی فەرەنسا بە میشێل بارنیە، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا و ڕووخانی حکومەتی فەرەنسا، هەزاران کرێکاری خزمەتگوزاری گشتی ڕژانە ناو شەقامەکانی پاریس و داوای زیادکردنی مووچە و باشترکردنی بارودۆخی کارکردنیان کرد. چوارشەمەی ڕابردوو پەرلەمانی فەرەنسا بە زۆرینەی دەنگی ڕەها دەنگی نەبوونی متمانە بە کابینەی ئەم وڵاتە یدا . نوێنەرانی پەرلەمانی فەرەنسا بە 331 دەنگ، بە میشێل بارنیە، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دەنگی نەبوونی متمانەیان دا، هەردووبەرەی ڕاستخواز و و چەپی فەرەنسا ڕایانگەیاند، سەرۆکوەزیران گوێی لە داواکارییەکانیان نەگرتووە سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتووی وڵات. بارنیەربەرلە دەنگدان لە ئەنجومەن ی نیستمانی فەەڕانسە قسەی بۆ نوێنەرانی وڵاتەکەی کرد و وتی؛ نەدانی دەنگی متمانەبه ئەو ،کێشەی دارایی وڵات چارەسەر ناکات.