زلنسکی پێشنیاری ئاگربڕ لە گەڵ ڕووسیای ڕەت کردەوە
کانونی یهکهم 12, 2024 19:22 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی مەجارستان دەڵێت کە سەرۆک کوماری ئوکراین ناره زایه تی ده ربریوه لە گەڵ پێشنیاری بوداپێست بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە ساڵی نوێ زایینی دا.
ویکتور ئوربان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی : لە کۆتایی خولی سەرۆک کوماریەتی دەورەیی مەجارستان بەسەر یەکێتیی ئوروپادا ئێمە هەوڵێکی نوێمان دا بۆ دامەزراندنی ئاشتی . ئێمە پێشنیاری ئاگربڕی کریسمەس و گۆڕینەوەی گیراوەکانمان هێنایەئاراوە و بە داخەوە زلنسکی بە راشکاوی ئەو پێشنیارەی ڕەت کردەوە . ئەو شتەی وا لە توانیماندا بوو ئەنجامان دا . پێشتریش ئوربان سەبارەت بە ڕێگاکانی چارەسەر کردنی شەڕی ئوکراین لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا قسەی کرد بوو . ئوربان جەختی کردووە کە هەروا درێژە ئەداتە ئەرکی پێسپێردراوی ئاشتەوایی خۆی لە ئوکراین .