کانونی یه‌که‌م 23, 2024 19:30 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی هەژاری و بێلانەیی لە ئینگلیز

ڕێژە و ئامارە فەرمییەکانی ئینگلیز، لە دوایین ڕۆژانی ساڵی ٢٠٢٤ باس لەوە دەکەن کە هەژماری ئەو کەسانەی لەم وڵاتەدا لە هەژارییەکی ڕەهادا دەژین گەیشتۆتە ١٢ ملوێن کەس.

بە پێی دوایی ڕاپۆرتی وەزارەتی کاروباری خانەنشینانی ئینگلیز، هەژماری ئەو کەسانەی لەم وڵاتەدا لە هەژاریی ڕەها دەژین ، لە ۱۱.۷ ملوێن کەسی ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتۆتە ١٢ ملوێن لە ساڵی ٢٠٢٤دا. ئەم ئامارە ٣.٦ ملوێن منداڵیش دەگرێتەوە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ هەزار منداڵیان پێ زیاد بووە.

لە وڵاتێکی وەک ئینگلیز کە لە گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان دێتە ئەژمار، زۆرتر بوونی ژماری هەژاران و بێلانەکان پیشاندەری کەلێنی ئابووریی قووڵ و بەربڵاو و هەروەها ناکارامەیی سیستەمی سیاسیی ئەم وڵاتەیە.

تەنیا لە لەندەنی پێتەختی ئینگلیزدا زیاتر لە ١٨٣ هەزار بێلانە لە بینا و باڵاخانەکانی تایبەت بە نیشتەجێکردنی کاتی، ژیان دەبەنە سەر.

سەرپەیڤ