شەڕ و لێکدانی قورسی نوێنەرانی پەرلەمانی تایوان
کانونی یهکهم 23, 2024 19:31 Asia/Tehran
نوێنەرانی پارتە جۆراوجۆرەکانی پەرلەمانی تایوان لە سەر چەن پرۆژەبڕیارێکی پێشنیاری بوو بە شەڕیان و دەستیان دایە لە یەکتردان.
نوێنەرانی پەرلەمانی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری دوورگەی تایوان لە سەر چەن پرۆژەبڕیارێکی تازە کە چەن گۆڕانکارییەک لە یاسای ئەم ناوچەیە دەگرێتەوە، بوو بە دەمەقڕەیان و دەستیان دایە لێدانی یەکتر.
بێتوو ئەو گۆڕانکارییانە لە یاسای تایوان پەسەن بکرێن، وەدەرنان و وەلانانی کاربەدەستانی هەڵبژێردراو ئەستەم دەبێ.
نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری "پارتی جەماوەر" لە تایوان دەڵێن پەسەنکرانی ئەم چەشنە پرۆژەبڕیارانە مەترسییەکە لە سەر دیموکراسیی تایوان.
هاوکات هەزاران نارازییش لە بەردەم باڵاخانەی پەرلەمانی تایوان کۆ بوونەوە و خوازیاری پەسەن نەکرانی ئەم پرۆژەبڕیارانە بوون.