کانونی یه‌که‌م 27, 2024 19:11 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەڵمانیا فەرمانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی دەرکرد

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی لەبەر ناکارامەیی حکومەت، فەرمانی دا بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت لە یەکەم ڕۆژانی مانگی ڕەشەممەدا.

فرانک واڵتەر شتاین مایەر دوابەدوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی هاوپەیمانی ئۆلاف شۆڵتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا فەرمانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت لە ٢٣ی فێڤریەی داوە کە بەرامبەرە بە پێنجی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ شۆڵتز پاش واز لە کارهێنانی کریستین لێندنەر وەزیری دارایی سەر بە پارتی دیموکراتی ئازاد،ا بەرەوڕووی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی لە ٦ی نۆڤەمبەری ڕابردوودا بۆیەوە و ١٦ی دێسەمبریش لە  پەرلەمانیشدا متمانەی لێ سەندرایەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا کاروباری حکومەتێکی کەمینەی ڕاپەڕاندووە. پاش شەڕی جیهانی دووەم و بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئەڵمانیا پەرلەمانی ئەم وڵاتەم بۆی نییە خۆی هەڵوەشێنێتەوە ، بڕیاردان لەم بوارەدا لە ئەستۆی سەرۆک کۆماری ئەڵماندایە.

سەرپەیڤ