کانونی یه‌که‌م 28, 2024 19:43 Asia/Tehran
  • مسکۆ : ئەمریکا و ئینگلیز بە دوای درێژەی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن

ڕێکخراوی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا ڕ ایگەیاند کە لەندەن و واشنگتون بە دوای پاراستنی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن .

ڕێکخراوی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕوسیا ئەمڕۆ وێڕای تاوانبار کردنی ئەمریکا و  ئینگلیز بۆ ئامادە بوون بەمەبەستی پەلاماری تیڕۆڕیستی  بۆسەر  بنکەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا  ڕایگەیاند  لەندەن و واشنگتون خۆفڕگەلێکیان ڕادەستی داعش کردوون بۆ پەلامار کردنە سەر بنکەکانی ڕووسیا.  ڕێکخراوی هەواڵگری دەرەوەیی ڕوسیا بە وتنی ئەوەی کە حکومەتەکانی   ئەمریکا و ئینگلیز دوای لەسەرکارلاچوونی بەشار ئەسەد بە دوای بەرگرتن لە دامەزراندنی   سەقام و ئاسایش لەو وڵاتەدا بوون  ڕ ایگەیاند  لەندەن و واشنگتون لە هەوڵی درێژە دان بە ئاڵوزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن ، چونکو بڕوایان  وایە کە لە وەها دۆخێکدا دەتوانن خێراتر دەستیان بگات بە ئامانجە ژێئووپولوتیکەکانی خۆیان  و زاڵ بوونی  درێژ ماوەیان  بەسەر ناوچە گەرەنتی دەکات .

سەرپەیڤ