پەلاماری بەربڵاوی ڕوسیا بۆ سەر ژێرخانەکانی ئوکراین
کاربەدەستانی خۆجێیی ئوکراین ڕایانگەیاند لە پەلاماری ئاسمانی بەربڵاوی ڕوسیا بۆ سەر پارێزگای زاپروژیا دەنگی نزیک بە 400 تەقینەوە لەو ناوچەیەدا بیستراوە
سەرۆکی دەوڵەتی خۆجێیی دانراو لە لایەن حکومەتی ناوەندی کیەف لەناوچەی زاپروژیا ڕایگەیاند کە لە 24 کاژێری ڕابردوودا بە دوای پەلاماری قورسی ئاسمانی ئەرتەشی ڕووسیا لانیکەم دەنگی چوارسەد و نەوەد و حەوت تەقینەوە لە دوازدە شاری ئەو ناوچەیە بیستراوە . ئەو کاربەدەستە خوجێیەی ئوکراینیە بە بێ ئاماژە بە وردەکاریەکان وتیشی کە زۆرێک لە ژێرخانەکانی ناوچەی زاپروژیا زیانیان دیتووە . پارێزگای زاپڕوژیا ئێستاکە بووەتە دوو بەش ،بەشی گەورەی لە سێپتامبری 2022 دوای بەڕێوە چوونی کوپرسیەک بە نەوەد و سێ پوینت یازدە لە سەدی دەنگی ئەرێ پەیوەست کرا بە ڕووسیا . حکومەتی کیەف و ڕوژئاوا ئاکامی ئەو ڕاپرسیەیان قەبووڵ نەکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو ناوچانەیان کردووەتە ئامانجی پەلامارەکانیان .