مسکۆ : ئەمریکا و ئینگلیز بە دوای درێژەی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن
ڕێکخراوی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا ڕ ایگەیاند کە لەندەن و واشنگتون بە دوای پاراستنی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن .
ڕێکخراوی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕوسیا ئەمڕۆ وێڕای تاوانبار کردنی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ ئامادە بوون بەمەبەستی پەلاماری تیڕۆڕیستی بۆسەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند لەندەن و واشنگتون خۆفڕگەلێکیان ڕادەستی داعش کردوون بۆ پەلامار کردنە سەر بنکەکانی ڕووسیا. ڕێکخراوی هەواڵگری دەرەوەیی ڕوسیا بە وتنی ئەوەی کە حکومەتەکانی ئەمریکا و ئینگلیز دوای لەسەرکارلاچوونی بەشار ئەسەد بە دوای بەرگرتن لە دامەزراندنی سەقام و ئاسایش لەو وڵاتەدا بوون ڕ ایگەیاند لەندەن و واشنگتون لە هەوڵی درێژە دان بە ئاڵوزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن ، چونکو بڕوایان وایە کە لە وەها دۆخێکدا دەتوانن خێراتر دەستیان بگات بە ئامانجە ژێئووپولوتیکەکانی خۆیان و زاڵ بوونی درێژ ماوەیان بەسەر ناوچە گەرەنتی دەکات .