بارودۆخی سووریا کاریگەرییەکی نییە لە سەر ڕێککەوتنی بەشداریی ستراتیژیکی ڕووسیا و ئێران
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ بارودۆخی ئێستای سووریا هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ڕێککەوتنی بەشداریی ستراتژیکی نێوان مۆسکۆ و تاران.
سێرگەیی لاڤرۆف لە کاردانەوە بە ئەگەری ئەنجامدرانی هەندێ گۆڕانکاری لە دەق و بڕگەکانی ڕێکەوتنی بەشداریی ستراتژیکی نێوان ڕووسیا و ئێران لەبەر بارودۆخی هەنووکەی سووریا وتی: ئەم ڕێککەوتنە گەورە تازەیە کە دەق و بڕگەکانی لەمێژە و گەلێک زووتر ئامادە کراوە و هەر دوو لایەن گەیشتوونەتە تەبایی لەسەریان، تۆکمە و تەواو ، درێژماوە و خاوەنی شوناسێکی چوار وەرزانەیە و لەم ڕوانگەیەوە پێویستی بە هیچ گۆڕانکارییەک نییە. لاڤرۆف وتیشی: ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە چەسپاندنی یاسای پێشکەوتنێکی بێ وێنەیەکە لە ساڵانی ئەم دواییەدا لە پێوەندییە دوو لایەنەکاندا هاتۆتە ئاراوە و گەیشتنی ئەم دوو وڵات بە ئاستی بەشدارییەکی سراتژیک تۆمار دەکات. پێشتر "ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتبووی کە ڕێککەوتننامەی نوێی بەشداریی ستراتیژیکی تۆکمە و تەواوی نێوان ڕووسیا و ئێران هەروا کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کوماری ئێران ڕایگەیاند، پێشتر ئامادە کراوە و بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا واژۆ بکرێ.