کانونی یه‌که‌م 31, 2024 18:31 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕووسیا لە یارمەتیی سەربازی ئەمریکا بە ئۆکراین

باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا بەردەوام بوونی یارمەتییە سەربازییەکانی واشینگتۆن بۆ ئوکراینی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا لە کاردانەوە بە تەرخاندرانی هەگبەیەکی دیکەی یارمەتیی سەربازی لە لایەن حکومەتی جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بە ئۆکراین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بایدێن بە بەتاڵکردنی گیرفانی باجدەرانی ئەمریکایی یارمەتیی ئۆکراین دەدات. دیپلۆماتە ڕووسەکان بە وەبەر ڕەخنەدانی تەرخاندرانی یارمەتیی تازەی واشینگتۆن بە کییەف لە سەروبەندی ساڵی تازەی ٢٠٢٥ ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە سیاسەتوانانی ئەمریکایی لە خولیای داسەپاندنی شکستێکی ستراتژیک بە سەر ڕووسیادا وەها خەڵاتێکی خوێناوییان پێشکەشی زلانسکی کردووە، لە کاتێکدا کە ئەم کردەوانە تەنیا بارودۆخەکە بۆ ئۆکراین نالەبارتر دەکات. لە کاتێکدا کە مۆسکۆ بە جاران وشداری داوە بە وەڵاتانی ڕۆژاوایی کە بەردەوامبوونی یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین تەنیا دەبێتە هۆی درێژخایەنتر بوونی شەڕ و کوشتاری زیاتری خەڵکی مەدەنی جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی تەرخان درانی هەگبەیەکی چەکەمەنی دوو و نیو ملیار دۆلاری بە ئۆکراینی کردووە.

سەرپەیڤ