هەزاران ماڵ لە لۆس ئانجلۆس بە هۆی ئاگرەوە سووتاون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434784-هەزاران_ماڵ_لە_لۆس_ئانجلۆس_بە_هۆی_ئاگرەوە_سووتاون
ئاگر لە لۆس ئانجلۆس هەروا درێژەی هەیە و بووەتە هۆی سوتاندنی ماڵەکان و تڕوموبیلەکان و ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • هەزاران ماڵ لە لۆس ئانجلۆس بە هۆی ئاگرەوە سووتاون

ئاگر لە لۆس ئانجلۆس هەروا درێژەی هەیە و بووەتە هۆی سوتاندنی ماڵەکان و تڕوموبیلەکان و ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس .

 میدیا ئەمریکیەکان وێنەگەلێکیان  لە کاول بوونی ماڵەکان و خەسار و زیانی ئاگرکەوتنەوەکە لە ناوچەی پاسفیکی کالیفوڕنیا  بڵاو کردەوەتەوە .

لە ئاکامی ئەو ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 9 هەزار ماڵ خەساریان پێی گەیشتووە  سەرچاوە هەواڵیەکان  ڕایانگەیاندووە کە ئاماری کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکە بۆ دە کەس بەرزبووەتەوە. 130 هەزار کەسیش لەبەر ئاگرکەوتنەوەکە   هەڵاتوون .

زیاتر لە  137 هەزار کەسیش ناچار بە  بەجێ هێشتنی ماڵەکانیان بوونە .