کانونی دوھەم 10, 2025 18:19 Asia/Tehran
  • بارگرژی نوێی لە نێوان لەندەن و واشنگتۆن لەسەر داعشیەکانی سوریا

وەزیری دەرەوەی ئینگلیز داخوازی ڕاوێژکاری کاروباری دژە تڕۆڕیزمی سەرۆک کوماری ئەمریکای، بۆ گەڕاندنەوەی ئینگلیزیە داعشیەکان لە زیندانەکانی سووریای ،ڕەت کردەوە

وەزیری دەروەی ئینگلیز داخوازی ڕاوێژ کاری کاروباری دژە تڕوڕیزمی ترەمپ بۆ گەڕانەوەی ئینگلیزیە داعشیەکان لە زیندانیەکانی سوریای  ڕەت کردەوە و لە وتەگەلێکدا کە نیشانەی پەرە سەندنی  بارگرژیەکان لە نێوان لەندەن و واشنگتونە وتیشی  سیاسەتی  لەندەن لەم بوارەدا گوڕانی بەسەردا نایەت . دەیوید لێمی  وەزیری دەرەوەی ئینگلیز  ڕۆژی پێنجشەمە لە وتووێژێکدا لە گەڵ کاناڵی ئای تی ڤی  وتی  ئێمە لە پێناو بەرژەوەندیە ئاسایشیەکانی خۆمان

هەنگا و هەڵدەگرین و زۆرێک لەو کەسانەی  وا لە ئوردووگاکانی  سووریا دان کەسانێکی مەترسیدار و ڕادیکاڵین  کە نابێ بگەڕێننەوە بۆ ئینگلیز. ئەو هەڵوێستە لە حاڵێکدایە  کە سباستیەن گورکا  ڕاوێژکاری کاروباری دژە تیروڕیزمی  دوناڵد تڕەمپ گەڕانەوەی  ئینگلیزیە داعشییەکان لە سوریای  بە مەرجێکی سەرەکی  بۆ پاراستنی  پەیوەندی تایبەتی نێوان لەندەن و واشنگتون زانیوە . ئامادە بوونی  داعشیەکانی سەر بە دەیان وڵات بۆ وێنە چەن وڵاتی ئوروپایی  لە باکووری ڕوژهەڵاتی  سوریا بووەتە هۆی هەڕەشەیەکی جیدی بۆ ئەو وڵاتانە 

سەرپەیڤ