قەیرانی مرۆیی لە سودان ؛3ملوێن و 200 هەزار منداڵ لە مەترسی بدخوراکی تونددان
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت کە ئەم ساڵ نزیکەی 3ملوێن و 200 هەزار منداڵی ژێر پێنج ساڵان لە سودان لە بەدخوراکی ڕەنج دەبەن
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سودان ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوارە بوونی منداڵان لە جیهانە و نزیکەی پێنج ملوێن منداڵ لەو وڵاتە بە هۆی تێکهەڵچوونی چەکدارانە بێ سەرپەنا بوونە و پێشبینی دەکرێت کە 3ملوێن و 200 هەزار منداڵی تەمەن کەمتر لە پێنج ساڵان لە بەد خوراکی توند دا ڕەنج دەبەن ئیستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕو لە پریس کونفرانسیکدا وتی بە پێی پێشبینیەکانی ئیمە ئەمساڵ زیاتر لە 700 هەزار منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ لە سودان تووشی بەد خوراکی توند هاتوون . ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتویەتی زورێک لە منداڵانی سوودانی هاوڕێ لە گەڵ دایکەکانیان بۆ دوزینەوەی سەرپەنا و خوراک ڕوژانێکی زۆر بە پێ دەڕون بە بێ ئەوەی کە یئمکاناتی سەرەتاییان بۆ زیندو مانەوە هەبێت .