دەستپێبوونی گەورەترین مانۆڕی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٥
گەورەترین مانۆڕی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور (ناتۆ) لە ساڵی ٢٠٢٥ لە ئەمڕۆوە دەست پێ بووە و بڕیارە نزیکەی یەک مانگ و نیم بەردەوام بێ.
گەورەترین مانۆڕی هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٥ ناسراو بە مانۆڕی «Steadfast Dart» لە ئەمڕۆ سێزدەی ژانڤییەوە دەست پێ بووە و تا ٢٦ی فێورییە بەردەوام دەبێت؛ مانۆڕێک کە بڕیارە زیاتر لە ١٠ هەزار هێزی سەربازی لە ٩ وڵاتی ئەندامی ئەم هاوپەیمانییەوە تێیدا بەشدار بن و ٣ وڵاتی ڕۆمانیا، بۆلگاریا و یۆنانیش میواندارێتی بکەن. لە بەیاننامەی هاوپەیمانیی ناتۆدا هاتووە ئەم مانۆڕە لە باشووری کیشوەری ئەورووپا بەڕێوە دەچێ و ئامانجی سەرەکیشی ڕاهێنان و هەروەها پرۆڤەکردنی ئۆپەراسوێنی جۆربەجۆری سەربازی لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیادایە.
لەم مانۆڕەدا نزیکەی دە هەزار سەرباز لە ٩ وڵات و لە یەکەکانی هێزی ئاسمانی، زەوینی، دەریایی و ئۆپەراسیۆنی تایبەت، زیاتر لە ١٧ پاپۆڕ، ٢٠ فڕۆکە، ١٥٠٠ ترۆمبیلی زرێیی و هەروەها دام و دەزگەی تۆپخانەیی بەشداری دەکەن.